وەزیری دەرەوەی ئێران :ڕۆژئاوا چارەیەکی جگە لە قەبووڵ کردنی ئێران وەک جەمسەری زانستیی لە بواری پیشەسازی ناڤۆکیدا نیە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران ئێستاکە بووەتە پیشەسازییەکی زۆر گەورە و لە بوارەکانی تریشدا بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت .
سەید عەباسی عێراقچی لە کاتی سەردانیدا لە ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی : وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە کۆتاییدا چارەیەکیان نابێت جگە لە وەی کە ئێران وەک جەمسەری زانستیی لە بواری پیشەسازی ناڤۆکیی ئاشتیخوازانە قەبووڵ بکەن . ناوبراو وتی: بە پێچەوانەی ئەو باوەڕە کە ئەم پیشەسازییە سنوردار دەکەن بە پیتاندنی یۆرانیوم، دەبێ بڵێین تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی، هەموو بەشەکان و بوارەکان لەخۆدەگرێ و یارمەتیدەرە لە گەشەپێدانی بوار و ئاستە جوراوجورەکان و ئەو زانست و تەکنۆلۆژییە بووەتە هۆی پێشکەوتنی خێراتری زانست لە وڵاتدا. وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هۆی دژایەتیی دوژمنان لە گەڵ زانستی ناڤۆکی ئێراندا وتی: کێشەی سەرەکیی ئەوان ، لەگەڵ پێشکەوتنی ئەو زانستەیە لە وڵاتی ئێمەدا .