تشرینی دووه‌م 12, 2025 18:26 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد

باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق، وتی کە ئەو هەڵبژاردنە، هەنگاوێکی گرینگ و خاڵێکی وەرچەرخانی دیکەیە لە ئاراستەی بەهێزکرانی دیموکراسی و شێوازی پەرەپێدان و سەقام لەو وڵاتەدا.

"محەممەد کازم ئالی سادق" باڵوێزی ئێران لە بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس(توئیتەری پێشوو) نووسی : بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لە حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە پیرۆزبایی دەکەم.

ئالی سادق وتیشی: ئەو هەڵبژاردنە، هەنگاوێکی گرینگ، پێشاندەری ئیرادەی گەلی عێراق و سەروەریی نیشتمانیی ئەوانەو خاڵێکی وەرچەرخانی دیکە لە پتەوکردن و بەهێزکردنی دیموکراسی و پرۆسەی گەشەو پێشکەوتن و سەقام لەو وڵاتەدا بەئەژمار دێ.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا هەروەها وتی: داهاتوویەکی گەش و درەوشاوە بۆ حکومەت و گەلی عێراق بەئاوات دەخوازم.

سەرپەیڤ