تشرینی دووه‌م 15, 2025 18:16 Asia/Tehran
  • وشداریی ئێران سەبارەت بە جم و جوڵی تێکدەرانەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئوروپایی لە دانیشتنی ئەنجومەنی حوکمدەران

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانس سەبارەت بە جم و جوڵی تێکدەرانەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئوروپایی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوکمدەران وشداریی دا .

"ڕەزا نەجەفی"، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وتی: ئەمریکا و سێ وڵاتی ئورووپایی لە درێژەی  خراپ بەکارهێنانی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەپاندنی ڕوانگەی  نامەنتیقی و ملهوڕانە بەسەر نەتەوەی ئێراندا،  بە نیازن بە  کەڵک وەرگرتن لە زۆرینەی ژمارەیی خۆیان لە ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانس ئەو شتەی لە نیویۆرک بەدەستیان نەهێنا لە ڤیەن بیسەپێنن . نەجەفی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کردەوەی نایاسایی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئورووپایی هیچ گۆڕانکارییەک بەدی ناهێنێت لە رەوشی ئێستای جێبەجێکردنی سیستەمی کۆنترۆڵ و چاودێریی لە ئێراندا کە دەرئەنجامی دەستدرێژیی و تاوانکاریی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و هاریکاریی و هاودەستیی سێ وڵاتی ئورووپاییە دژی ئێران.

سەرپەیڤ