وەزیری دەرەوەی ئێران: دراوسێکان ئەولەوییەتی سیاسەتی دەرەوەییمانن
وه زیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد ؛ سود وەرگرتن له پوتانسییەلی وڵاتانی دراوسێ ئەولەویەتێکی سەرەکی و بنەڕەتییە له سیاسەتی دەرەوەیی ئێراندا.
سەید عەبباس عەراقچی بە ئاماژە بە گرنگایەتیی پەرەپێدانی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوە لەم بوارەدا وتی: گرنگیدان بە دراوسێکان یەکێک لە ئەولەوییەتە بنەڕەتییەکانی ئێرانە لە سیاسەتی دەرەوەیدا و حکومەتی ئێران ئەم بابەتەی وەک ئەولەوییەتی یەکەمی وەزارەتی دەرەوە دەستنیشان کردووە. وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: له یەک ساڵی ڕابردوودا هاوکاریی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ له ئاستێکی زۆر باندا بووه و بەم پێیه سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی زۆربەی وڵاتانی دراوسێی کردووه و ئێستا لێکتێگەیشتنێکی زۆر باشتر له نێوان ئێران و وڵاتانی ئە ناوچەیە درووست بووه. عەراقچی وتیشی: پڕوپاگەندەی ڕژێمی زایۆنی و ڕۆژاواییەکان سەبارەت بەوەی کە ئێران وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە نیشان بدەن، ئێستاکە شکستی هێناوە و پەلامار، جینۆساید، دڕندەکاری و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیش کاریگەری هەبووە لەسەر ڕووخانی پڕوپاگەندە نگەتیڤەکانیان دژ بە ئێران.