تشرینی دووه‌م 23, 2025 21:20 Asia/Tehran

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سووربوونی سەرۆکی نوێی شارەوانی نیۆیۆرک لە سەر ڕوودانی جینۆساید لە غەززە وتی: ئەو ڕاستیەی کە وڵاتان و کاربەدەستانی جۆراوجۆر، لەوانە لە ئەمریکا، دان بەو ڕاستییەدا دەنێن کە ئەوەی لە فەلستینی داگیرکراو ڕوو دەدات جینۆسایدە، پیشاندەری بە ئاگاهاتنەوەیانە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە "شەپۆلی بەئاگابوونەوە لە وڵاتانی ئەورووپایی و ڕۆژاوایی" ڕاشیگەیاند کە  سەرەڕای هەموو ئەو گوشار و سەختیانەی کە خستیانە سەر هەر چەشنە ڕەخنەیەک لە کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی، دەبینین کە لە پایتەختەکانی وڵاتانی ئەورووپایی و ڕۆژاوایی وەک وڵاتانی دیکە، جەماوەرێکی زۆر بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جینۆساید و تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی دێنە سەر شەقامەکان.

سەرپەیڤ