کانونی یه‌که‌م 01, 2025 13:37 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : لەڕوانگەی ئێمەوە دەسدرێژیی بۆ سەر کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان، ئیدانەکراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستانی شەرمەزار کرد .

ئیسماعیل بەقایی لە  کۆبوونەوەی  ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا  لە  کاردانەوە  بە  پەلامارەکانی  سەر کێڵگە گازییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق،  ڕایگەیاند، ئێمە نیگەرانیی خۆمان لە حاند کردەوەی  دژە ئەمنی لە عێراق دەردەبڕین. بە بۆچوونی ئێمە  پەلامار  بۆ سەر کێڵگە گازییەکانی  هەرێم  بە تەواوەتی ئیدانە دەکرێت و پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک بۆ هاوکاری لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەکەین بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش.  وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران  سەبارەت بە سەفەری ئەردۆغان بۆ تاران و پرسی چەکداماڵینی پەژاکیش، وتی: هەماهەنگیەکان بۆ  سەفەرەکەی  سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئێران بەردەوامە و سەبارەت بە بەرواری سەردانەکەش خەریکی  وتووێژین . هەڵوێستی سەرەکیی ئێمە سەبارەت بە تیرۆر ئەوەیە کە تیرۆر لە هەموو شوێنێک شەرمەزار دەکرێت و پێویستە هاوکارییە ناوچەییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام بکرێ.

سەرپەیڤ