کانونی یه‌که‌م 02, 2025 17:28 Asia/Tehran
  • عێراقچی: لە ڕێککەوتن زۆر نزیک بووین بەڵام واشنگتۆن نەیویست

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە هەرگیز مێزی دانوستانمان جێ نەهێشتووە، ئەوە ئەمریکا بوو کە مێزی دانوستانی جێهێشت.

"عەبباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وێرای ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا هەردەم ڕێگربووە لەبەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتن، وتی: ئەو وڵاتە بەزێدەخوازی و هەوڵدان بۆ سەپاندنی داواکانی بووەتەهۆ هەتا دانوستانەکان نەگەنە ئەنجام. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە، بەئاکام نەگەیشتنی پێنج خول دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا پێش شەڕی سەپێندراوی ١٢ ڕۆژە بەسەر ئێراندا، وتی کە ئەمریکییەکان لەوماوەدا جەختیان کرد لەسەر داواکارییە نارەواکانیان بۆ نمونە پیتاندنی سفر کە لەڕوانگەی ئێمەوە، نامومکین بوو. وەزیری دەرەوە هەروەها وتی کە ئەمڕۆکە بەکردەوە لە جیهاندا، یاسای دارستان زاڵ بووەو وڵاتان لەدووی دابینی ئاشتی لەڕێی دەسەڵاتەوەن و ئەوەش دەبێتەهۆ هەتا شەڕ و کێشمەکێشی نێوان لایەنەکان هەروا درێژەی بێ. عێراقچی جەختی کردەوە، ئەمڕۆکە رژێمی زایۆنیستی بەکردەوە هیچ هێڵێکی سووری بۆ ناوچەکە نەهێشتووەتەوە، بەلەونێک کە لەدوو ساڵی ڕابردوودا دەسدرێژیی کردۆتەسەر چەند وڵات و ئێستاش خاکی سێ وڵاتی داگیرکردووە. بەم حاڵەش، لەلایەن ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ئوروپییەوە بەتەواوەتی پارێزراوە. عێراقچی وتیشی: شەڕی دوانزە رۆژە بەدانپێدانانی ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەلایەن ئەو وڵاتەوە پلانی بۆ داڕێژراوەو ئێران لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەمریکا شەڕی کردووە. وەزیری دەرەوەی ئیران لەکۆتاییدا وشداری دا؛ ئەگەر دیسان هێرش بکرێتەسەر ئێران، دەسدرێژکاران دڵنیا بن لەوەی هەڵەکەیان ئەنجامێکی جگە لە شکست نابێ.

سەرپەیڤ