ئەدمیراڵ ئێرانی : ئاستی سەرکردایەتیی دەریایی ئێران گەیشتووەتە ئوقیانووسەکان
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئاستی فەرماندەرایەتی ئێران گەیشتووەتە ئوقیانووسەکان وتی : ئەمڕۆکە لە جیهاندا ئامادەین و لە بواری دیپلۆماسی بەرگریدا قسمان بۆ وتن هەیە .
ئەدمیراڵ شەهرام ئێرانی وتی: هێزی دەریایی وڵاتەکەمان لە ماوەی چل و پێنج ساڵی ڕابردوودا بە هەوڵی بیست و چوار کاتژمێریی دەستکەوتگەلی گرنگی لە ڕێبازی هێزی دەریاییدا بەدەستهێناوە کە بێ وێنەیە. ئەدمیراڵ ئێرانی ئاماژەی بەوەشدا کە ئاستی فەرماندەیی دەریایی ئەرتەشی ئێران گەیشتووەتە ئاوە دوور و ئوقیانووسەکانیش . ناوبراو وتیشی : پاراستنی گەرووی هورمز تا باکوری کەنداوی فارس، هەمووی بە بەرکەتی خوێنی شەهیدان و توانایی ناوخۆیە. ئەمڕۆ بەشدارییەکی کاریگەر و بەهێزمان هەیە لە مەشق و ئەرکە نێودەوڵەتییەکاندا . ناوبراو بە ئاماژە بە ئەرکەکانی ئەم دواییە لە هەلومەرجی شەڕی دوازدە ڕۆژە و هەڕەشەکانی دوژمن وتی: سەرەڕای فشار و هەڕەشەکان، هەموو ئۆپەراسیۆنەکان بە سەرکەوتنی تەواوەوە ئەنجام دراون، هەروەک چۆن لە هەشت ساڵ بەرگریی پیرۆزدا ڕاوەستاین، ئەمڕۆکەش ئاسایشی وڵات جێگیرە .