کانونی یه‌که‌م 07, 2025 17:55 Asia/Tehran
  • عێراقچی : تۆپ لە زەویی ئەمریکا دایە؛ ئەگەر هەڵوێستیان بگۆڕن، ئێمە ئامادەین

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد لەسەر پێویستیی ئامادەیی لایەنەکانی دانوستان بۆ گەیشتن بە "ئەنجامێکی دادگەرانەو هاوسەنگ" لەپرۆسەی دانوستانەکاندا.

سەید عەبباس عێراقچی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی کیۆدۆی ژاپون وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە پرۆسەی دانوستان، بەستراوەتەوە بە هەوڵوێست و سیاسەتی ئەمریکا، وتی: ئەگەر ئەمریکا هەڵوێستی بگۆڕێ و بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ و سوودبەخش بۆ دوولایەن ئامادە بێ، ئێمەش ئامادەیی پێویستمان هەیە. ناوبراو لەهەمان کاتدا پێی داگرت؛ ئەزموونی ئێران لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، "ئەزموونێکی شیاو" نەبووە. عێراقچی هەروەها ئاماژەی کردە مەترسییەکانی بەردەم دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران لەبەر هێرشەکانی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی و وتوویەتی کە تەقەمەنییە نەتەقاوەکان، مەترسیی تیشکەکان زیاد دەکاو ئەوەش ڕێگرە لەبەردەم پشکنینی پشکێنەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی.

سەرپەیڤ