کانونی یه‌که‌م 09, 2025 12:54 Asia/Tehran
  • سێهەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی ئێران، عەرەبستان و چین

کۆبوونەوەی سێقۆڵیی ئێران، چین و عەرەبستان لە تاران بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، چین و عەرەبستان بە بەڕێوەبەرایەتیی مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و بە ئامادەبوونی شاندێکی عەرەبستانی بە سەرۆکایەتی وەلید خەریجی جێگری وەزیری دەرەوەی پاشایەتیی عەرەبستان و شاندی چینی بە سەرۆکایەتی بەڕێز "میائۆ دیۆ" جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری گەلی چین بەڕێوەچوو. لایەنی ئێرانی و عەرەبستانی جەختیان  کرد لە سەرڤ پابەندبوونیان بە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی پکەن و بەردەوامکردنی هەوڵەکانیان لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندیی دراوسێیەتی لە نێوان هەردوو وڵات، لە ڕێگای پێبەندبوون بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، میساقی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، لەوانە ڕێزگرتن لە سەروەری، یەکپارچەیی خاکی، سەربەخۆیی و ئاسایشی دوو لایەن. کۆماری گەلی چینیش پێیداگرت لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ درێژەدان بە پشتیوانی و هاندانی ئەو هەنگاوانەی ئێران و عەرەبستان هەڵیدەگرن لە ئاراستەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە بواری جیاجیادا.هەرسێ وڵاتیش خوازیاری ڕاگیردرانی دەستبەجێی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین، لوبنان و سووریا بوون، هەروەها دەستدرێژیی کردنە سەر ئێران و پێشێلکردنی مافی سەروەری و یەکپارچەیی ئەم وڵاتەیان شەرمەزار کرد. هەرسێ وڵات جەختیشیان کرد لە سەر داکۆکییان لە ڕێگاچارەیەکی سیاسی گشتداگر لە یەمەن لە چوارچێوی پرەنسیپە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکان و لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

سەرپەیڤ