دیداری ژمارێک لە ژنان و پیاوانی ئێرانی لەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی
هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایکبوونی حەزرەتی فاتیمەی زەهرا، کۆمەڵێک ژن و پیاوی ئێرانی لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا پێیداگرت: ئەمڕۆ واوەتر لەو تێکهەڵچوونە سەربازییەی کە بینیمان، لە شەڕێکی پڕوپاگەندەیی و میدیاییدا ڕووبەڕووی بەرەیەکی بەرفراوانی دوژمن بووینەتەوە. حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە هەوڵی زیاتر لە سەد ساڵی زۆربێژانی جیهان بۆ گۆڕینی شوناسی "ئایینی، مێژوویی و کولتووری" گەلی ئێران فەرمووی: شۆڕشی ئیسلامی هەموو ئەو هەوڵانەی پووچەڵ کردەوەە و لە چەن دەیەی ڕابردوویشدا گەلی ئێران بە کۆڵنەدان و خۆڕاگری بەرامبەر بە گوشارە بەربڵاوەکانی دوژمنان، هەموویانی هیوابڕواو کردووە .
ڕێبەری شۆڕش بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆک و ئەدەبیاتی خۆڕاگری لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و هەندێک وڵاتی دیکەی بە ڕاستییەک ناوبرد و فەرمووی: بەشێک لەو کارانەی دوژمن بەرامبەر بە ئێران و نەتەوەی ئێران کردی، بەرامبەر بە هەر وڵاتێکی دیکە بیکردایە، ئەو نەتەوە و ئەو وڵاتە بە تەواوەتی تیادەچوون. حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی " تیابردنی "ئاسەوار و ئامانج و چەمکەکانی شۆڕش و لەبیرکردنی یادی ئیمام خومەینی (ڕ.ە)"ی بە مەبەست و مەترسی و ئامانجی دوژمن" زانی و فەرمووی: ئەمریکا لە ناوەڕاستی ئەم بەرە بەرفراوان و چالاکەدایە، هەندێک وڵاتی ئەوروپایی هاوڕێیەتی دەکەن و هەروەها بەکرێگیراوان و خیانەتکاران و نیشتمانفرۆشانیش کە هەوڵ دەدەن لەم ململانێیەدا نانێکیان بەرکەوێ، لە دەوروبەریدا دەخولێنەوە. ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کەشنانەوەی میدیاکان و بەرپرسانی سیاسی- سەربازیی ڕۆژئاوای بە نیشانەی گوشاری پڕوپاگەندەیی دوژمن وەسف کرد و فەرمووی : ئامانجی گوشارە جۆراوجۆرەکانی ڕژێمی زاڵێتیخواز بە سەر نەتەوەکاندا و لە سەرووی هەموویانەوە نەتەوەی ئێران زۆر جار لەپێناو دەسگرتن بە سەر خاکی وڵاتانی دیکەدایە. مەقامی مەزنی ڕێبەری ئاگادار بوونەوە لە ئامانجەکان و چۆنیەتی بەرەپێکهێنانی دوژمنی بە پێویست زانی و فەرمووی کە هەروەک بەرەیەکی سەربازی، لەم شەڕی پڕوپاگەندەیی و میدیاییەشدا، دەبێت بەرەی خۆمان لەئاستی پلان و ئامانجی دوژمن دیزاین بکەین و ئەو خاڵانەی بەهێز بکەین کە دوژمن کردوویەتییە ئامانج. حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها لە وتەکانیاندا خۆڕاگری بەرامبەر شەڕی پڕوپاگەندەیی و میدیایی ڕۆژئاوای بە دژوار بەڵام بە تەواوی گونجاو زانی.