پزشکیان :هەوڵ بۆ ئاشتی ،شیاوی ڕێزگرتنە
سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە هەر نەتەوەیەک بۆ ئاشتی هەوڵ ئەدات شیاوی ستایش و ڕێز گرتنە وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئەندامی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بڕوای پتەوی هەیە کە ئاشتی لە ڕێگای دوورەپەرێزی لە یەکلایەنە خوازی بە دی دێت .
مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ هەینی لە دانیشتنی نێودەوڵەتی ئاشتی و متمانە کە لە عیشق ئابادی تورکمانستان بەڕێوەچوو، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئەندامێکی بەرپرسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، باوەڕی پتەوی هەیە کە ئاشتی و گەشەسەندن تەنیا لە ڕێگەی وتووێژی یەکسان و هاوکاریی بەکۆمەڵ و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دوورکەوتنەوە لە تاکلایەنە خوازی بەدی دێت. پزشکیان وتی: لە چوارچێوەی هەڵاواردن و نایەکسانی هەنووکەییدا، سیاسەتی زلهێزەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا تا ئێستا بە کردەوە بووەتە هۆی دروست بوونی جۆرێک لە مافی تایبەت بۆ ڕژێمی زایۆنی کە سەرچاوەی زۆرێک لە شەڕ و نادادگەرییەکانە لە ناوچەکەدا. جەختیشی لەوە کردەوە: لە کەشێکی وادایە کە ئەم ڕژیمە توانیویەتی سیاسەتی شەڕانگێزانە هەر لە دووبارەبوونەوەی تاوانەکانی غەززە و فراوانکردنی نایاسایی شاروچکەکان لە لێواری ڕۆژئاوا بگرە تا پەلاماری دووبارە بۆ سەر سوریا و لوبنان و هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران و قەتەر پێی و شوێن بگرێت . پزشکیان لە پەراوێزی ئەم دانیشتنەدا، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی بەشداربوو لەوانە سەرۆک کۆماری ڕووسیا، سەرۆک کۆماری کازاخستان، ڕێبەری نیشتمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی مەسڵەحەتی گەلی تورکمانستان، و... کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد، لە دیداری نێوان سەرۆکانی ئێران و ڕووسیا، پزشکیان ڕایگەیاند کە ئێران پێداگرە کە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ڕووسیا و ڕێگای ئاستارا - ڕەشت جێبەجێ بکات، و هەڵوێستەکانی پوتینی لە بەرگریکردن لە سیاسەتە نێودەوڵەتییەکانی ئێران لە کۆڕ و کۆڕبەندە جیهانییەکاندا بەرز نرخاند. پوتینیش لەو دیدارەدا سڵاوی خۆی بۆ ڕێبەری شۆڕش نارد و وتی: پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچێت و لە کەرتەکانی کارەبا، گاز، هێزگەی ئەتۆمی بوشێهر، و پەرەپێدانی ژێرخانەکان لەوانەش ڕێڕەوی باکوور – باشوور، هەردوو وڵات هاوکارییەکانیان فراوانتر دەکەن.