فەرماندەی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران : ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەرجۆرە هەڕەشەیەکین
فەرماندەی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کەرەستە و چەک و توانای تەواو، ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی دوژمن.
ئەمیر سەرتیپ "عەلی جەهانشاهی" لە کۆڕی فەرماندەران و ستافی بارەگای ناوچەیی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەرتەشی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشت بەستن بە توانا ناوخۆییەکان، ڕێنوێنیی ژیرانەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و پشتیوانی خەڵک، لە شەڕی دوازدە ڕۆژەدا دوژمنی لە گەیشتن بە ئامانجە نەگریسەکانی ناکام هێشتەوە . فەرماندەی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژە بە دۆخی جوگرافیای کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیای نوێدا قسەی جیدیان بۆ وتن هەیە و ئەو توانایانەش دەرئەنجامی متمانە بە توانا ناوخۆییەکانە. فەرماندەی هێزی ویشکانیی ئەرتەش جەختی لەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز پێملی زۆربێژی و ملهۆڕی نابێ و بەردەوام لە بەرامبەر زۆربێژانی جیهاندا راوەستاوە.