باڵوێزی ئێران لەبەغدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
کانونی یهکهم 15, 2025 19:27 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا جەختیان کرد لە سەر خواستی دوولایەنە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران لەسەر بنەمای دراوسێتی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش.
لەم دیدارەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و محەمەد کازم ئالی سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق و دۆخی گشتی وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دانوستانە بەردەوامەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لێکدایەوە. هه ر دوولا جەختیان کرد لەسەر پتەو کردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و تاران بە پێی بنەمای دراوسێیەتی شیاو و بەرژەوەندی هاوبەش بە تایبەت لە بوارەکانی ئابوری و بازەرگانیدا .