دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری بیلاڕووس
کانونی یهکهم 15, 2025 21:27 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری بیلاڕووس دیدار و وتووێژی کرد.
سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە شەوی ڕابردوو گەیشتە مینسک ئەمڕۆ لەگەڵ الکساندر لوکاشنکۆ سەرۆک کوماری بیلاڕووس دیدار و وتووێژی کرد . وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئامادە بوون لە شوێنی یادکردنەوەی سەرکەوتن لە مینسک و بە پێشکەش کردنی تاجەگوڵ بە کوژراوانی جەنگی جیهانی دووهەم ، یادەکەی بەرز راگرت. وەزیری دەرەوەی ئێران و بیلاڕووسیش سەنەدی هاوکاری نێوان دوو وڵاتی ئێران و بیلاڕووسیان واژۆ کرد. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی ؛ کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام ئەولەویەتی داوە بە گەشەی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆ و لە نێوان ئەو وڵاتانەدا، بیلاڕووس پێگەیەکی تایبەتی بۆ ئێمە هەیە .