کانونی یه‌که‌م 17, 2025 18:20 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران چاوی کەوت بە هاوشانە ڕووسییەکەی

وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا سەردانی مۆسکۆی کردووە، ئەمڕۆ چاوی کەوت بە "سێرگئی لاڤرۆف" هاوشانە ڕووسییەکەی.

سەید عەبباس عەراقچی لەدیدار لەگەڵ سێرگئی لاڤرۆف لە مۆسکۆ، زۆربەی پرسە جیهانییەکان و داکۆکیی هەمیشەیی لە یەکتری لەهەموو بوارەکاندا، بە جێی رەزامەندیی زانی و وتی: بەخۆشحاڵییەوە، لەبارەی پرسە جیاجیاکان، هاوهەڵوێستین. ئێمە هەردەم پشتی یەکترمان گرتووە. پەیوەندییەکانمان تادێ زیاتر نزیک دەبێتەوە. وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لەو دیدارەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە میوانداریی هاوشانە ئێرانییەکەی لە مۆسکۆ وتی: گرینگترین و تایبەتی ترین ڕووداوی ئەمساڵی زایینی لە پەیوەندییەکانماندا، واژۆی پەیمانی تۆکمەی ستراتژیک و جێبەجێکرانی بوو. سێرگئی لاڤرۆف وتی: پەیماننامەی تاران و مۆسکۆ، جێگەوشوێنی هاوکارییەکانمان دەچەسپێنێ. وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە مۆسکۆ، سەنەدی بەرنامەی ڕاوێژکارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ڕووسیایان ئیمزا کرد.

سەرپەیڤ