کانونی یه‌که‌م 17, 2025 17:20 Asia/Tehran
  • عەراقچی: پرسی ناڤۆکیی ئێران، ڕێکاری سەربازیی بۆ نیە

عەبباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پرسی ناڤۆکیی ئێران، هیچ ڕێکارێکی سەربازیی بۆ نیەو تەنیا ڕێگای کاریگەر، دیپلۆماسی و دانوستانە؛ ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێران بۆ هەموو سێناریۆکان، ئامادەیی بەرەڤانیی تەواوی هەیە.

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەدا، هەڕەشەی سەربازیی رژێمی زایۆنیستی و ئەمریکای بە شەڕی دەروونی زانی و وتی کە ئەزموونی تێکهەڵچوونەکانی رابردوو پێشانی داوە کە پەلامارە سەربازییەکان، ئامانجەکانیان مسۆگەر نەکردووە. عەبباس عەراقچی وتیشی: تەنانەت ئەگەر دامەزراوە ناڤۆکییەکان زیانیان بەرکەوێ، زانست، تەکنۆلۆژیاو ئیرادەی گەلی ئێران، لەناو ناچێ. وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا؛ بێتوو ئەمریکا هێرش بکا، وەڵامی ئێران، بەئامانج گرتنی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا دەبێ لە هەرشوێنێک کە لێی بن و پێی داگرت؛ ئێران دوژمنایەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نیە. ناوبراو وێڕای ڕەخنەگرتن لە سنەپ بەک و کردەی سێ وڵاتی ئوروپایی وتی: ئەو کردانە زەبری لە دیپلۆماسی داوەو ڕێگای چارەسەریی دژوارتر کردووە. سەیید عەبباس عەراقچی لە نێو مامۆستایان و خوێندکارانی زانستگەی "میگیمو"شدا وتی: ئەمریکا بەمافی خۆی دەزانێ کە دەسوەردان بکا لە کاروباری هەر شوێنێکی جیهان و هەر وڵاتێک کە لەئاراستەی بەرژەوەندییەکانیدا نەبێ، بایکۆت و تیرۆر دەکا. عەراقچی وتیشی: رژێمی زایۆنیستی لە دوو ساڵی ڕابردوودا هێرشی کردۆتە سەر حەوت وڵات لە ناوچەکەی ئێمەو زیاتر لە حەفتا هەزار کەس لە غەززەی ژینۆساید کردووە، بەڵام ئەمریکاو وڵاتانی ئوروپایی  بە بێ دەنگ بوونیان ڕێگەیان پێداوە، هەر جەنایەت و هەر کارێک بیەوێ، بیکات.

سەرپەیڤ