کانونی یه‌که‌م 18, 2025 17:37 Asia/Tehran
  • هاوکاری نزیکتر لە نێوان مۆسکۆ و تاران بۆ کردەوەی کاریگەرتر لە دژی بایکوتەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هاوکاری نزیکتر له نێوان مۆسکۆ و تاران دەرفەتی ئه نجامدانی کردەوەی کاریگەرتر لە بەرامبەر سزا نایاساییەکانی ڕۆژئاوا دەرەخسێنێت .

سەید عەباسی عەراقچی لە کۆتایی سەفەرەکەیدا بۆ ڕووسیا لە  تۆڕی کۆمەڵایەتی  ئێکسدا نووسیویەتی: بە پێی پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیژیکی نێوان ئێران و ڕووسیا، وەزارەتەکانی دەرەوەی دوو وڵات لەسەر نەخشەڕێگایەکی سێ ساڵە بۆ ڕێکخستن و بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنە بۆ ئاستێکی باڵاتر ڕێککەوتن. هاوکاری نزیکتر لە نێوان مۆسکۆ و تاران دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی کاریگەرتر بەرامبەر بە سزا نایاساییەکانی ڕۆژئاوا، پتەوکردنی سەقامگیری ناوچەکە، پێشخستنی پڕۆژەکانی ژێرخانی، و ڕێگریکردن لە کردەوەی نایاسایی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرپەیڤ