ئێران خەمخۆریی درۆینەی ئەمریکا بۆ خەڵکی ئێرانی شەرمەزار کرد
وتەبێژی وەزارەتی ددەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووڕووییەکانی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە خۆیان بە خەمخۆری خەڵکی ئێران ڕادەگەیەنن، شەرمەزار کرد.
دوابەدوای بەردەوامبوونی کردەوە نایاساییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە وەبن گوشارنانی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیۆیۆرک، پەیامێک بەم شێوەیە لە ئێکانتی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەدا بڵاو کرایەوە: "دەسدرێژیی سەربازی بۆ سەر ئێران و هاودەستبوون لەگەڵ ڕژێمێکی جینۆسایدکار لە کوشتنی شاروومەندانی ئێرانی، داسەپاندنی بایکۆتی نایاسایی و کەڵکی نالەبار وەرگرتن لە هەلی میواندارێتیی کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو یەک ئاکار دێنە ئەژمار؛ و ئەویش بایەخنەدانی ئاشکرای ڕژێمی ئەمریکایە بە یاساوڕێسا ئەخلاقی و مرۆییەکان، مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.هەوڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ شاردنەوەی ئەو پێشێلکارییانە لە ژێر ڕووکەشی خەمخواردن بۆ خەڵکی ئێران، لەوپەڕی دووڕوویی و بێ ئەخلاقیدایە. بایکۆتکرانی نایاسایی خەڵکی ئێران و بەرتەسکیی نایاسایی دژ بە نوێنەرانیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، راستەوخۆ مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و داب و نەریتە دیپلۆماتیکەکان بنپێ دەکات.