کانونی یه‌که‌م 26, 2025 21:25 Asia/Tehran
  • عەراقچی: لەگەڵ ڕووسیا ڕاوێژی سیاسیی نزیکمان لە ئاستی جیاجیادا هەیە

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتارەکەیدا لە زانکۆی میگیمۆی ڕووسیا ڕایگەیاند کە تاران وتووێژ و ڕاوێژی سیاسیی نزیکی لە ئاستی جیاجیادا لەگەڵ مۆسکۆ هەیە.

سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتارەکەیدا لە زانکۆی میگیمۆی ڕووسیا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا، چین و زۆر وڵاتی دیکە لە گەشەکردندایە. ئێمە لەگەڵ ڕووسیا وتووێژ و ڕاوێژی سیاسیی نزیک، کۆبوونەوەی بەردەواممان لە ئاستی جیاجیا و پڕۆژەی ئابووریی گەورەمان هەیە. یەکێک لە گرنگترینیان ڕێڕەوی باکور-باشوورە، کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دەسڕاگەیشتنی ڕووسیا بە کەنداوی فارس و ئوقیانووسی هیند دەبێ، لەگەڵ ئەوەش کە گواستنەوەی کەلوپەل خێراتر و هەرزانتر دەکات. ناوبراو وتیشی: ڕووسیا یەکەم هێزگەی ئەتۆمیی ئێرانی لە بوشێهر دروست کردووە، ئەم هێزگەیەش بووەتە هێمای پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئێستایش خەریکی دانوستانین لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی ئەم هێزگەیە.

سەرپەیڤ