کانونی یه‌که‌م 28, 2025 18:26 Asia/Tehran
  • هاویژرانی پێشکەوتووترین سەتەلایتە وێنەهەڵگرەکانی ئێران بۆ گەردوون

سێ سەتەلایتی ئێرانی لە بنکەی گەردوونگەڕیی "ڤۆستۆچنی"ـی ڕووسیاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.

هەر سێ سەتەلایتی ئێرانی "پایا"، "زەفەری ٢" و مۆدیلی مۆدێڕن و پێشکەوتووترکراوی "کەوسەر" لە ڕێگای سەتەلایتبەری "سایۆز" بە سەرکەوتووییەوە لە بنکەی گەردوونگەڕیی "ڤۆستۆچێنی"ـی ڕووسیاوە هەڵدران بەرەو خولگەی نزیک بە زەوی ناسراو بە "لێئۆ".  ئەم سێ سەتەلایتە مۆدێلی پێوانەکەرن و تایبەت بە وێنەگرتن و گواستنەوەی زانیارییەکان بەکاردەهێندرێن. ئەم سەتەلایتانە بە تەکنۆلۆژیای تەواو ئێرانی دیزاین و درووست کراون و ئێران بەم هەڵدانە هەنگاوێکی گەورەی دیکەی هەڵگرت لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیی چالاکیی گەردوونگەڕی.

سەرپەیڤ