وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەستپێکردنی پڕۆسەی دانوستان پێویستیی بە پابەندبوونی لایەنەکان بە داب و نەریتی دانوستان هەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی دەسپێکی وتووێژەکان پێویستی بە پێبەندیی لایەنەکان بە داب و نەریتی دانوستان هەیە و مادام ئەوە نەبێت قسە کردن سەبارەت بە پێکهێنانی پڕۆسەی دانوستان ناتوانێ واقعی بێت.
ئیسماعیل بەقایی لە پرێس کونفڕانسی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، ئێمە لە سەروبەندی ساڵیادی شەهیدبوونی حاج قاسم سولەیمانیداین. سەردارێکی ئازیز کە گیانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە سەربەرزیی ئێران و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەخت کرد . ناوبراو وتیشی : دۆسیەی شەهید سولەیمانی دۆسیەیەکی شەخسی نییە، بەڵکو دۆسیەیەکی نیشتمانییە. دادخوازیی نەتەوەی ئێران لە فەرمان دەران و ئەنجامدەرانی ئەم جەنایەتەیە . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان ئێران و ئەمریکا، ڕایگەیاند، دەستپێکردنی پرۆسەی دانوستان پێویستی بە وە هەیە لایەنەکان پابەندبن بە داب و نەریتی دانوستان و تا ئەو کاتەی ئەمە لەبەردەستدا نەبێت، قسەکردن لەسەر پێکهێنانی پرۆسەی دانوستان ناتوانێت واقیعی بێت. بەقایی لە وەڵامی سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ ئەمریکا و هەڕەشەکانی دژ بە ئێران، وتی: دەسەڵات و هێزمەندیی ئێران لە گەلەکەی و هەموو ئەو شتانەی هەیەتی سەرچاوە دەگرێت، ئێمە پشت بە هێزی ناوخۆی خۆمان دەبەستین و ملکەچی ئەم چەواشەکاریانە نابین .