بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی تاران لە ڕێوڕەسمی ٩ی بەفرانبار
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی ٩ی بەفرانبار بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی تاران، لە مەیدانی ئیمام حسێن (ع)ی ئەم شارەدا بەڕێوەچوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک بە ئامادەبوون و هەڵکردنی ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران یادی حەماسەی ٩ی بەفرانبارییان بەرزڕاگرت. بەشداربووان بە پێداگری لەسەر گرنگایەتیی ٩ی بەفرانبار، ئەم ڕۆژەیان بە هێمای بەسیرەت، وریایی و ئامادەبوونی خێرای خەڵک لە کاتە گرنگ و هەستیارەکانی شۆڕشی ئیسلامیدا زانی و بە خاڵە وەرچەرخانێک لە مێژووی هاوچەرخی ئێرانیان هێنایەئەژمار. بەشداریی پڕ جۆش و خرۆشی چین و توێژه جۆراوجۆرەکانی خەڵک، جارێکی تر تێگەیشتوویی، یەکدەنگی و خۆڕاگریی گەلی ئێرانی بەرامبەر بە فیتنه و پیلانگێڕییەکانی دوژمنان خستە بەرچاو. ٩ی بەفرانبار لە ئێراندا بە ڕۆژی "بەسیرەت" و "نوێکردنەوەی پەیمانی ئۆمەت لەگەڵ ولایەت" ناسراوە.