بێ دەنگە لەهەمبەر هەڕەشەکانی ترەمپدا، ئاشتیی جیهانی دەخاتەمەترسیی
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە ستاندارد و پێوەری دووفاقی لەهەمبەر هەڕەشەوگوڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وشداریی دا، بێ دەنگەکردن لەهەمبەر ئەو کردە نایاساییانەدا، ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی ڕووقایمتر دەکاو ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دەخاتە مەترسیی.
عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا ڕوو لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پێشێلکەری ئاشکرای مافە نێودەوڵەتییەکان وەسف کردو خوازیاری ئەوە بوو کە هەمووان، لێبڕاوانە ئەو لێدوانە دنەدەرانانە ئیدانە بکەن. وەزیری دەرەوەی ئێران لەو نامەدا رایگەیاند کە هەڕەشەی زۆرداریی دژی ئێران، پێشێلکەری ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە هەرچەشنە هەڕەشە یان زۆرداریی دژی یەکپارچەیی خاک و سەروەریی نیشتمانیی حکومەتەکانی قەدەغە کردووە. عەراقچی وێڕای ئاماژە بە پەلاماری سەربازیی هاوبەشی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی دژی ئێران لە ژۆئەنی ٢٠٢٥دا، پێی داگرت؛ هەڕەشەکانی ئەم بەینە، پێشاندەری نیازخراپیی ئەمریکایە لە ئاراستەی درێژەدان بە پرۆسەیەکی نایاسایی و دەسدرێژکارانە کە شوێنهاتەکانی لەئەستۆی واشنگتۆن دەبێ. عەراقچی لە کۆتاییدا وێڕای پێداگریی لەسەر مافی ڕەوای ئێران بۆ بەرەڤانیکردن بەپێی ماددەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە تاران مکوڕە لە وەڵامدانەوەی لێبڕاوانەو پەژیوانکەر بە هەرچەشنە دەسدرێژییەک. "ئەمیرسەعید ئیرەوانی" نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە نامەی جیاجیا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش، هەڕەشەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێرانی بە پێشێلکەری ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی و خوازیاری کاردانەوەی شێلگیرانەی ئەنجومەنی ئاسایش بوو.