ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران: بەردەوامیی شەڕاشۆییەکانی دوژمن وەڵامێکی گورچکبڕی بەدواوە دەبێ
دەبیرخانەی ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە شەرمەزارکردنی زۆرتربوونی هەڕەشەکان و لێدوانی خۆوەردەرانەی دژی ئێران، ڕایگەیاند کە ئاسایش، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی ئێران هێڵێکی سوورە کە لە بەزاندن نایە.
لەو بەیاننامەیەدا پێداگری کراوە کە هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر بەرژەوەندیی نیشتمانی یان بەردەوامیی ه شەڕاشۆییەکانی دوژمن وەڵامێکی گورچکبڕ و یەکلاکەرەوەی بەدواوە دەبێ. ئەنجومەنی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە ئێران بە پشتبەستن بە یەکگرتوویی نەتەوەیی، توانای پێشپێگرانەی وس هەروەها ئامادەیی تەواوی بۆ بەرگری، لە کاردانەوەدا خۆی تەنیا بە کاردانەوەی پاش کردەوە سنووردار ناکات و نیشانە دیار و هەستپێکراوەکانی هەڕەشە بە بەشێک لە هاوکێشەی ئەمنی دێنێتە ئەژمار. لەم بەیاننامەیەدا هەروەها بەرپرسیارێتی دواهاتەکانی بەردەوامبوونی ئەم هەڕەشە و گوڕەشە و شەڕاشۆییەیش بۆ داڕێژەرانی گەڕێنراوەتەوە.