شەهیدی پارێزەری ئاسایش لەسەر دەستی خەڵکی ئیلام بەڕێکرا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی شەهیدی پارێزەری ئاسایش ئیحسان ئاقاجانی لە سەر دەستی خەڵکی بەئەمەگی ئیلام بەرێکرا و ئەسپەردەی خاک کرا.
شەهید ئیحسان ئاقاجانی تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی پارێزگای ئیلام، ئەندامی هێزی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو کە لە ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی ناوچەی مەلەکشاهیدا لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەی کە هەمان دابینکردنی ئاسایش بوو، بە دەستی کەسانی نەناسراوەوە شەهید کرا.
ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئەم شەهیدە پایەبەرزە بە ئامادەبوونی بەربڵاوی جەماوەر و بنەماڵەی شەهیدان و بەرپرسانی ناوخۆیی و هێزەکانی ئینتزامی بەڕێوەچوو و بەشداربووان بە دروشمی شۆڕشگێڕانە و " نەمان بۆ ئیسرائیل" جەختیان کرد لەسەر درێژەپێدانی ڕێبازی شەهیدان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە کۆمەڵگا. ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی پڕشکۆی تەرمی شەهیدی پارێزەری ئاسایش، کەم هەژماربوونی ئاژاوەگێڕەکانی دەرخست.