کانونی دوھەم 08, 2026 20:04 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئێمە خوازیاری شەڕ نین، بەڵام ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ هەر بارودۆخێک

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە " هەم بۆ شەڕ و هەم بۆ دانوستان ئامادەین"، وتیشی: هەرکاتێک ئەمریکییەکان ئەوە قبوڵ بکەن کە دانوستان جیاوازە لە زۆربێژی، ئەو کات دەکرێ دانوستانێکی لۆژیکی و مانادار ئەنجام بدرێت.

"سەید عەباس عەراقچی"  ئەمڕۆ لە کاتی گەیشتنی  بە فڕۆکەخانەی بەیروت ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان کۆدەبمەوە، ئامانجیشم ڕاوێژکردنە لەگەڵ دۆستان و بەرپرسانی حکومەتی لوبنان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە". عەراقچی ئاماژەی بەوەشدا کە ناوچەکەمان بەرەوڕووی ئاستەنگ و هەڕەشەی جیددی بووەتەوە و ئەو مەترسیانەی کە ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەکە دروستی دەکات ڕەنگە هەرگیز ئەوەندە گەورە و مەترسیدار نەبووبێت. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، حەوت وڵات بە لوبنان و ئێرانیشەوە، لەلایەن ئەم ڕژێمەوە پەلاماریان کراوەتە سەر و بەشێک لە خاکی لوبنان ئێستاش لەلایەن سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە داگیرکراوە و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووشدا ئەم ڕژێمە ئاگربڕی بە جاران پێشێل کردووە و بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە. وه زیری  دەرەوەی ئێران وتیشی: پێوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و لوبنان له ساڵی ڕابردوودا لە ئاستی ١١٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕیوە و  ئەوەش نیشانەی پەرەسەندنی پێوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەیە. عەراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران هەمیشە پاڵپشتی یەکپارچەیی خاک، یەکگرتوویی و سەربەخۆیی لوبنان بووە و هەروا بەردەوامیش دەبێت لە پاڵپشتییەکانی بۆ ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ