لەناوبرانی سامان و دارایی خەڵک لەچەند شوێنێکی پایتەخت و چەند شاری دیکەی ئێران
ئاژاوەچیان و تیرۆریستان شەوی ڕابردوو لە چەند شوێنی تاران و ژمارێک شاری دیکەی ئێران، بەشێوەی پرژ و بڵاو گردبوونەوەو پەلاماری ماڵ و ئۆتۆمبیلەکانی خەڵکیان دا.
لەو گردبوونەوانەدا، ئۆتۆمبیلی خەڵک، ماتۆڕسکیل، شوێنە گشتییەکانی وەک میترۆ و ئۆتۆمبیلەکانی ئاگرکوژێنەوەو پاس سووتێندران.
لە چەند شاری دیکەش تیرۆریستانی جێی داکۆکیی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی زیانیان بە سامانی گشتی و تاکەکەسیی خەڵک گەیاند.
بەهۆی کردەی تێکدەرانەی ئەو ترۆریستانە لە چەند شار، چەند کەس کوژران و چەندکەسیش بریندار بوون.
بەپێی راپۆرە مەیدانیەکان، ئەو گردبوونەوانە، گرووپ و تاقمی دە بۆ چەندسەت کەسیی لەخۆگرتبوو کە لە دەسپێکی پێکهاتندا، بەرەو کردەی خرابکارانەو بشێوی نانەوەو ئاڵۆزیی، پاڵ پێوەنرا.
داخستنی شەقام و گۆڕەپانەکان، هەڕەشە لە ڕێبواران و ڕاگوزەران، هەڕەشە لە کاسبکاران بۆ داخستنی دوکانەکان، دروست کردنی ترافیکی قورس بە کەڵک وەرگرتن لە تەقەمەنیەکان، هەڕەشەکردن و بێ ڕێزیی کردن بە ڕاگوزەرانی شەقامەکان، لەوێنەی ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو بوو.
لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران خەڵک ئەمڕۆ پاش نوێژی هەینی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کارگەلی تێکدەرانەو ئاژاوەنانەوەی ئاژاوەچیان، هاتنەسەر شەقام و ئەو کردە ناحەزانەی ئاژاوەگێڕانیان شەرمەزار کرد.
لە ئازەربایجانی رۆژاواش وەک ناوچەکانی دیکەی ئێران زیاتر لە ٧٠٠ زانای ئایینی کوردی سوننە، ئاژاوەگێڕییەکانی چەند رۆژی ڕابردوویان ئیدانە کرد.
هەر بەو جۆرەی کە ئەو هاووڵاتییە ئیلامییە دەڵێ؛ ئاژاوەگێڕان لەهەمبەر خەڵکی ئێراندا راوەستاون.