لاریجانی: تاکتیکی دوژمن لە شەڕی سەربازییەوە گۆڕدراوە بۆ پشێوی و ئاژاوە
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە وتی: تاکتیکی دوژمن لە شەڕی سەربازییەوە گۆڕاوە بۆ دروستکردنی پشێوی و ئاژاوە و ئێستا دوژمنان دەڵێن قەیرانێکی کۆمەڵایەتی یان گرژییەکی تیرۆریستی دروست بکەین و دواتر هێرشی سەربازی زیاد دەکەین .
عەلی لاریجانی لە وتووێژێکدا بە وتنی ئەوەی کە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ئێران درێژەپێدەری شەڕی دوازنزە ڕۆژەیە، وتی: ئێمە لە ناوەڕاستی شەڕداین چونکە دوای شەڕەکە ئێمە نە ئاگربەستمان کرد و نە ئاشتیش ڕوویدا. ئاگربەست واتا یاساو ڕێسایەک هەبێت و لایەنەکان قەبووڵی بکەن. ئەمە ڕووی نەدا. سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتیشی: تیۆری دوژمن سەرەتا هێرشی سەربازی و پاشان قەیرانی کۆمەڵایەتییە. جاری پێشوو بە ئامادەبوون و هاوپشتیی جەماوەر، ئەو تاکتیکە هەرەسی هێنا. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەروەها وتی: گرینگترین لایەن کە لە پشت ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی وڵاتە، ڕژیمی زایۆنیستییە کە بێگومان بە هاوکاریی ئاغاکەی ، واتە ئەمریکییەکان، بوار بۆ ئاژاوەگێڕییەکان لە وڵاتدا خۆش دەکەن .