کانونی دوھەم 12, 2026 17:22 Asia/Tehran
  • سەرۆکی مەجلسی ئێران : خەڵکی ئێران بە شانازی و هێزمەندانە ڕاوەستاوە

سەرۆکی مەجلسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە نەتەوەی ئێران بە شانازی و دەسەڵاتەوە ڕاوەستاوە وتی : گەلی مەزنی ئێران هەرگیز ڕێگای بە دوژمن نەداوە ئامانجەکانی مسۆگەر بکا و بەری گرتووە بە هەر جۆرە کردەوەیک کە دوژمن بیەوێ بیسەپێنێت .

 محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی  مەجلسی ئێران ئەمڕۆ لە  ڕێپێوانی  شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دژ بە نەتەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە لە یەکێک لە هەستیارترین  کاتەکانی  مێژووی ئیسلام و ئێرانداین. ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی  ڕووبەڕووی دوژمنێکه که لەو پەڕی زۆرداریی و دووڕوویی و دەسەڵاتی ئابووری دایە و به  ورە و ڕوحی  زاڵمانەی  خەریکی تاڵان کردنی نەتەوەکان و وڵاتانی جیهانە . سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتیشی: نەتەوەی ئازیز و  دلێری  ئێران لە هەمبەر ئەو  دوژمنە، هاوکات  لە  چوار بەرەی ئابووری، مەعریفەتی ، دەرونی و سەربازیی ئەمریکا  و ڕژێمی زایۆنیستی و ترۆریستیەدا  شەڕ دەکات . سوپاسی خودا دەکەین کە ئەم نەتەوە  مەزنە هەرگیز نەیهێشتووە دوژمن بە ئامانجەکانی بگات و ڕێگری لە هەر کردەوەیەک کردووە  کەدوژمن بیەوێ  لە هەر بوارێک دا  بریتی لە؛ سەربازی،  ئابووری،  سیاسی و شەڕی تیروریستی  بە سەر ئەم خەڵکەدا بیسەپێنێت .  سەرۆکی  مەجلسی  ئێران بە ئاماژە بە  دۆخی  ناوچەکە وتی: لەسای ئەم نەتەوە ئازیز و سەربەخۆیە و لەسای هێز و دەسەڵاتی ئێران، ئێمە ملکەچی ستەم نابین؛ ئێران سەربەخۆیی و  سەربەرزیی  خۆی پاراستووە.

سەرپەیڤ