گەڕانەوەی ئەهوەنی بۆ تاران و سەرانسەری وڵات لە شەوی ڕابردووەوە
بە پێی ڕاپۆڕتی سەرچاوە هەواڵییەکانی شەوی ڕابردوو ، شارەکانی ئێران لە ئەهوەنی و ئارامی تەواودا بوونە و هەواڵێک لە ئامادە بوونی ئاژاوەگێڕان و ترۆریستانی چەکدار نەبوو .
بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێران و زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئاگادار کردنەوەی گشتیی سەبارەت بە شوناسی تیرۆریستی و توند و تیژیی بڕێک لە کۆبوونەوەکان لە ڕۆژی پێنجشەمە و کردەوەی چەکدارانەی ئەوان و ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵک بۆ شەرمەزار کردنی ئەو کردەوانە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە شەوی ڕابردوو سەتا نەوەد کەمی کرد . سەرانسەری ئێران لە شەوی یەکشەمە شەوێکی ئارام و بە بێ هیچ بارگرژیی و دڵەڕاوکێییان تێپەڕاند و خەڵک پیلانی ئاژاوە گێڕانیان پووچەڵ کردەوە . پاڕێزگاری تارانیش وتی ئیتر جێگای نیگەرانی نییە . موحەمەد سادق موعتەمدیان شەوی هەینی بەشێک لەو کەسانەی وا ناڕەزاییەتیان دەردەبڕی؛ ڕێگاکەیان لە ئاژاوە گێڕان جیا کردەوە و شەوی ڕابردوو ژوماری ئاژاوەگێڕان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئیدی جێگای نیگەرانی نییە. پارێزگاری تارانیش وتی ئاژاوەگێڕان پەنجاو چوار ئامبووڵانسیان لەناو بردو سێ بنکەی ئورژانسیشیان کاول کردووە و هەروەها دەس و لاقی پەنجاو چوار خزمەتگوزاریش شکێندراوە .