کانونی دوھەم 13, 2026 18:19 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران توندوتیژیی تیرۆریستان له پەلاماردانی خەڵک و شوێنه ئایینی و گشتییەکان له ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار بەرامبەر بە ٨ی ژانڤییەی له درێژەی هەمان شەڕی دوانزه ڕۆژەدا زانی.

سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە وتی: ٨ی ژانڤییە سێزدەهەمین ڕۆژی شەڕی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئێرانە، ئەوەی دوژمن لەو شەڕەدا بەدەستی نەهێنا، هەوڵیدا لێرە بە شێوازێکی تر بەدەستی بهێنێت؛ بە بشێوی نانەوە لە کۆمەڵگای ئێراندا.

عەراقچی وتی: ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندان لە ئێران شتێکی تازە و سەیروسەمەرە نییە. لە هەر حکومەتێکدا کە لەسەر بنەمای دیموکراسی دامەزرابێت، مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە پارێزراوە. بەڵام ئەوەی ئەمجارە ڕووبەڕووی بووینەنەوە تەواو جیاوازە.

عەراقچی وتیشی: ئەو ناڕەزایەتیانە و دواتر ئەوەی پاش ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینە ڕوویدا لە ٢٨ی دێسەمبەری ٢٠٢٥ تا ٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٦، خۆپیشاندانی تەواو ئاشتیانە بوون بۆ دەربڕینی  ناڕەزایەتی لە گرانی، بەڵام شانە تیرۆریستییە ڕێکخراو و ڕاهێنراوەکان بە چەکەوە چوونە ناو ئاپۆڕەی خۆپیشاندەران و تەقەیان لە پۆلیس و هێزی فریاگوزاری کرد.

لەوەش گرنگتر و سەیرتر ئەوە بوو کە ئەم کەسانە تەقەیان لە خودی خۆپیشاندەرانیش دەکرد، ئامانجیان زیادکردنی ژمارەی قوربانییەکان بوو. ئەون هەوڵیاندا سەرۆکی ئەمریکا ناچار بە هاتنە مەیدان بکەن بە زیادکردنی ژماری گیانلەدەستداوان. لە ١٠ی ژانڤییەوە تا بە ئەمڕۆ دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵدایە و سپاس بۆ خوا ئێستا وڵات تەواو ئارامە. سەرەڕای ئەمەش ئێمە دەستبەرداری مافی ئەو خەڵکە نابین کە لەلایەن بەکرێگیراوانی سەر بە بیانییەکانەوە پەلامار دران و لەم هەڵویستەمان پاشەکشە ناکەین. نە لە خوێنی کوژراوان خۆش دەبین  و نە لە مافەکانی گەلەکەمان.

سەرپەیڤ