عەراقچی: ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ دانوستان و لە 20 ساڵی ڕابردوودا ئەوەمان سەلماندووە
وه زیری ده رەوەی ئێران وتی: ئێران هه میشه به دوای دانوستان و دیپلۆماسییه وه بووه و له ماوه ی 20 ساڵی ڕابردوودا ئەوەی سه لماندووه ، له کاتێکدا ئه مریکا هه میشه له دیپلۆماسی هەڵاتووە و شەڕی هەڵبژرادووە .
سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتوێژێكدا لە گەڵ تەلەفیزیونی ئەمریكایی فاكس نیوز هەروەها وێڕای ڕەخنە گرتنی لە هەڕەشە دژە ئێرانییەکانی ترامپ ڕوولە ناوبراو وتی: ئەو هەڵەیە دووبارە دووپات مەکەرەوە کە لە مانگی ژوئەن کردت، دەزانی ئەگەر ئەزموونێكی شکستخواردوو تاقی بكەیتەوە هەمان دەرەنجام وەردگریتەوە. ئێوە دامەزراوەكان و ئامێرەكانتان كردە ئامانج بە لام ناتوانن ئیرادە گەلی ئێران و تەكنولوجیا بوردمان بكەن .
عێراقچی بە ئاماژە بەوەی كە ڕژێمی زایونی زایۆنی لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئەمریکا بە نیابەتی ڕژێمی زایۆنییەوە بچێتە ناو شەڕێک لەگەڵ ئێران، وتی: ئەم ئامانجە شاراوەیەی تەلئەبیب ئێستا ئاشکرا بووە و بێگومان دوژمنانی ئێران دەبێ بزانن کە پەرەسەندنی گرژیەکان لێکەوتەی جیددی بۆ هەموو لایەک دەبێت.