جەختی فەرماندە سەربازییەکانی ئێران لەسەر بەرگریکردن لە گەلی ئێران لەهەمبەرپیلانەکانی دوژمن
فەرماندە و بەرپرسانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی جەنایەتی تیرۆریستان و ئاژاوەگێڕان لە شەهید کردنی كۆمەڵێك لە هاووڵاتییان و پارێزەرانی ئاسایشی ئێرانی و پشتیوانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ ئەو تیرۆریستانە، جەختیان لە ئامادەیی هێزی سەربازی و پۆلیسی وڵات بۆ بەرگری لە سنوورەکان و خەڵکی ئێران کردەوە.
سەرلەشكەر ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە حیماسەی گەلی ئێران لە ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان، وتی: هەموو پارێزەرانی ئاسایش هاتنە مەیدان بۆ پووچەڵ كردنەوەنی پیلانی دوژمنانی ئێران و بێ گومان ئەم ئامادەبوونە جارێکی دیکە پیلانی دوژمنانی پووچەڵ كردووە.
سەرلەشكەر ئەمیر حاتەمی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەموو پارێزەرانی ئاسایشی وڵات لە هێزی سەربازی و ئینتزامی ، سپای پاسداران و بەسیج ئامادەن بۆ پاراستنی گەل و سنوورەکانی وڵات و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و ژێرخانی وڵات کە خزمەت بە گەل دەکەن و بێ گومان بە هەموو تواناوە لە دژی تیرۆریستان و دەستدرێژکاران دەوەستنەوە.
دەریاوان شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش، هەروەها وێڕای ئیدانەکردنی تاوانی تیرۆریستان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەڵات و پشتیوانی ڕاستەقینەی خۆی لە خەڵک وەرگرتووە و لە گۆڕەپانی جیهانیدا نیشانی دەدا و دژی دوژمن وەستاوە. دەریادار ئێرانی گوتیشی: دوژمنانمان گەورەیی گەل و وەفادارییان بۆ حكومەتیان بە کەم زانیوە و ئەمجارەیان، بەرازی زەردی ئەمریکایی سەبارەت بە گەلی ئێران هەڵەی کرد. وتیشی: ئەو ملهۆڕە جیهانییە پێی وایە بە تیرۆرکردنی کەسایەتییە سەربازییەکان و زانایانی ئەتۆمی، دەتوانێت بەردەوامیی ڕێبازی بەهێزی شۆڕش تێکبدات، لە کاتێکدا هەمان ئەو کارانە دەسەڵات و هێزمەندی لە ناوخۆدا زیاد دەکات.
سەرلەشكەر پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هەروەها لە پەیامێکدا وێڕای ئیدنە كردنی تاوانەکانی تیرۆریستان لە شەهید کردنی کۆمەڵێک هاووڵاتی ئێرانی لە شەڕی تیرۆریستی ئەمریکا - زایۆنی لە لایەن تیرۆریستانی چەکدار و بەکرێگیراوانی بێ نیشتمانەوە شەرمەزار کرد و وتی: شەهیدانی ئەمنیەت - بەڵگەنامەی شەرەفی ئێران و هێمای پابەندبوونی نەتەوەیە بە هێڵی بەرخۆدان."