وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بڕیاری ئەمریکالە سەر بەڕێوەبرانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بیانووی بەدواداچوونی ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێران، چەواشەکارییە.
عەباس عەراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: حکومەتی ئەمریکا بە سەپاندنی سزای دڕندانە دژ بە گەلی ئێران و هاودەستبوونی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر ئێران، بەرپرسیارە لە کوشتنی هەزاران شاروومەندی ئێرانی و لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمدواییەشدا بووەتە هۆی کوژرانی سەدان هاووڵاتیی ئێرانی بەدەستی تیرۆریستانی چەک بە دەست.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هەرچەشنە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەی بە ناپەسەند زانی و پێیداگرت لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.