زەبری وەزارەتی ئیتلاعات لە تۆڕێکی سیخوڕیی بەهایی چالاک لە ئاژاوەکەی ئەمدواییە
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران باسی دۆزینەوە و تیابردنی تۆڕێکی ٣٢ کەسی سەر بە فیرقەی سیخوڕیی بەهایی کردووە.
لە ڕێگەی هەواڵگری و ڕێوشوێنە ئۆپەراسیۆنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە،١٢ ئەندامی سەرەکیی ئەم باندە دەستگیرکراون و بانگی ١٣ کەسی دیکەشیان کراوە. ئەندامانی ئەم تۆڕە لە پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی، تاران، کرمان، یەزد، سیستان و بەلووچستان، ئەلبورز، کرماشان و مازەندەران چالاکییان کردووە. به پێی ئەم ڕاپۆرته بنکە سەرەکییەکەی ئەم باندە لە ماڵێکی تیمیدا بووە لە شاری مەشهەد و ئەندامانی بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو لە ئاژاوەگێڕییەکەی ئەمدواییەدا دەستیان داوەتە تیابردنی شوێنە گشتییەکان و بێڕێزی کردن بە پیرۆزگەکان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون و دانپێدانانی تۆمەتبارەکان، ئەم کەسانە ڕۆڵیان هەبووە لە ئاوربەردانە مزگەوتەکان و هێرشکردنە سەر شوێنە حکومییەکان و هاندانی ئاژاوەگێڕان بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی پۆلیس و ناوەندە سەربازییەکان. هەروەها دەرکەوتووە کە یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان چەندین گەشتی بۆ فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام داوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٤٥ کەسی سەر ە فیرقەی بەهایی لەبەر چالاکیی دژەئاسایشیی دەستبەسەر کراون. هەروەها پۆلیسی پارێزگای فارسیش ڕایگەیاندووە ژمارەیەک لە ئاژاوەگێڕییەکانی شیرازی دەستگیر کردووە و هاوکات لە تەورێزیشەوە هەواڵ گەیشتووە کە دەست گیراوە بە سەە ڕادەیەکی زۆر چەک و چۆڵ و تەقەمەنی تیرۆریستانەوە.