سەرۆكی مەجلسی ئێران: ئامانج لە توند و تیژیی ئاشكرای تیرۆریستان، بەچۆکداهێنانی گەلی ئێران بوو لە چركەساتێکدا
سەرۆکی مەجلسی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئاگری فیتنەی ئەم دواییە لەم وڵاتە بە سەركردایەتی و دەستێوەردانی سەرۆکی ئەمریکاوە بڵێسەدار بوو، وتی: ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی بووین شەڕێکی تیرۆریستی لە شێوەی داعش بوو بە ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراو و بە ئامانجێکی هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی پەیجەرەكان لە لوبنان.
موحەمەد باقر قالیباف لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەجلیسدا وتی : فیتنەی ئەم دواییە درێژەی شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئەمریكا و ڕژێمی زایونیستی دژی ئێران بوو هەر ئەو جۆرەی كە ڕێبەری مەزن فەرموویان؛ ئەو فیتنە بە سەركردایەتی و دەسوەردانی سەرۆك كۆماری ئەمریكا سەری هەڵدا.
ناوبراو فەرمانی كوشتنی جەماوەر بە دەست ئاژاوەچیانی دەر كرد و كاتێ كە نیشانەكانی شكستی پڕۆژەی شەڕی تیروریستی دەركەوت، خۆی داوای لە تیروریستان كرد كە شەقەمەكان چۆڵ نەكەن و درێژە بە ئاژاوەگێڕییەكان بدەن و بە بڵاو كردنەوەی هەواڵی درۆی كەوتنی شاری مەشهەد هەموو ئیعتباری نەبووی خۆی خەرجی درێژەی ئاژاوە گێڕی و نائەمنی و كوشت و بڕ لە ئێران كرد.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتیشی: شکستی دوژمن لەم فیتنە ئەمریکی – زایۆنیستییەدا جارێکی دیکە نیشانی دا کە ئێران بە ڕێبەرایەتی ئازا و ژیرانەی خۆی و سەرەڕای ئەم نەتەوە وریا و بڕوادارە ، نا ئەمنترین شوێنی جیهانە بۆ تیرۆریستان و خەیانەتکاران بە نیشتمان.