سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیس: جەخت دەکەینەوە لە جێبەجێکرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتننامەی ئاسایشی لەگەڵ عێراقدا
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی ئێران وتی: بە پێی ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق، چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە کە شایەتی ئامادە بوونی گروپە جودایی خوازەكان لە سەر سنوور نەبین.
ئیبراهیم عەزیزی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە وتنی ئەوەی كە هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەکارییەکی تەواویان هەیە بۆ پاراستنی سنوور، ڕایگەیاند، ئێمە ڕێککەوتنێکی ئەمنیمان لەگەڵ عێراق هەیە و لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی ئەم ڕێککەوتنە باس کراوەو بەشی هەرەزۆری ڕێککەوتنەکەش جێ بە جێ كراوە.
ئەو نوێنەرەی باڵای مەجلسی ئێران هەروەها وتی : چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە کە لە سنوورمان لە گەڵ هەرێمی كوردستانی عێراقدا شایەتی ئامادەبوونی گرووپە جودایی خوازەكان نەبین و بێتوو ئەندامانی تێكدەری ئاسایشی ئێران لەوێ ئامادە بن بێگومان هێزە چەكدارەكانمان دەسەڵاتی بەرپەرچدانەوەو بەرەوڕووبوونەوەی توندی ئەوانیان دەبێ.
ناوبراو وتیشی: ئەندامانی جودایی خواز ناتوانن زیان بگەیێنن بە مەزنایەتیی گەلی ئێران.