قۆڵبەستکرانی چەند تیرۆریستی چەكدار لە دوو پارێزگای ئێران
ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای ئیلام و سیستان و بەلووچستان هەواڵی قۆڵبەست كردنی چەند تیرۆریستی چەكداریان لەو دوو پارێزگایە ڕاگەیاند .
ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی ئیلام ڕایگەیاند: ئەم تیرۆریستانە ٨ ی ژانڤییە دەستیان كرد بە تەقە كردن لە خەڵك و هێزە ئاسایشیەكان كە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی كۆمەڵێك لەوان لە شارەکانی سەرابێلە، ئاسمانئاباد، هەلیلان، ئەركەواز، مەلەکشاهی ئابدانان . کارەکانی دیکەی ئەم تیرۆریستانە بریتی بوو لە؛ وێرانکردنی شوێنە گشتی و حکومییەکان، بانکەکان، سووتاندنی نووسینگەی گوتاربێژی نوێژی هەینی و مزگەوتی جامیعی سەرابێلە، داخستنی ڕێگاوبان، خۆنواندنی چەکدارانە و هەڕەشەکردن لە کاسبکاران و دوكانداران . لە پشکنینی حەشارگەی ئەو ئاژاوە گێڕە چەكدارانە ، نۆزدە چەکی ڕاوکردن و چەکئامێری دیکە و سێ نارنجۆک و حەفتا و شەش کۆکتێل مۆلۆتۆف و ژمارەیەک چەکی سارد و شۆكەر دۆزرایەوە. لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانیش یازدە ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی جوندوشەیتان دەستبەسەر کران و یەکێک لە سەرکردەكانی ئەم گرووپە تیرۆریستی-تەکفیرییە بە ناوی گوڵ محەمەد شاهوزهی لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كوژرا . لە حەشارگەی ئەو تیرۆریستانە چەكێكی ئار پی جی بیست و چوار فیشەكی ئارپی جی، دوو كلاشینكۆف و فیشەكەكانی ؛ شەش دەمانچەی كەمەری ، و بڕێكی زۆر تەقەمەنی و كەرەستەی هاوپەیوەند بە دروستكردنی بۆمب دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا .