عەراقچی: کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژی ئێران شکستی هێناوه
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : كردەوەی دوژمنكارانەی ئەمریكا دژی تاران شكستی هێناوە.
سەید عەباسی عەراقچی لە وتارێکدا لە واڵ ئیستریت ژورناڵ نووسی : ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیخوازانەی خەڵكی ئێران دوای چەن ڕۆژ بە هۆی خۆوەردانی تیرۆریستانی ناوخۆیی و دەرەوەیی توند و تیژیی لێكەوتەوە و بڕانی ئینترنێت بۆ كونتڕۆڵی ئاژاوە گێڕییەكان پێویست بوو .
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەستوەردانی ترەمپ لە کاروباری ناوخۆی ئێران نووسی: هەڕەشەی ترەمپ بۆ سەر تاران بە ئامانجی ڕاکێشانی ئەمریکا بۆ ناو شەڕێکی دیکە لە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی بووە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵک بەڕێژەیەکی بەرچاو. عەراقچی وتیشی : تاران هەمیشە ئاشتیی لە شەڕ پێ باشتر بووە و ئامادە بووە بۆ ڕێککەوتنێکی دادگەرانە ، هەر جۆرە پەلامارێكی نوێش دژی ئێران ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەبێتەوە وتیشی: كردەوەی ئەمریکا دەبێت بگۆڕێت و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات. وه زیری دەرەوەی ئێران جه ختی کردەوه؛ ده بێ لێپرسینەوە له ئه مریکا بكرێت له هەمبەر ڕووداوه تێرۆریستییه کانی ئه م دواییه له ئێران.. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و هەوڵە تیرۆریستییە ڕێکخراوەکان کە لە دوای شەڕی سەپێندراوی دوازدە ڕۆژەی دژ بە ئێران ڕوویان دا، جارێکی دیکە ڕووی ڕاستەقینەی ڕەفتاری حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاشکرا کرد.