قۆڵبەستکرانی چەندتیمی ئاژاوەگێڕ و تیرۆریست لە پارێزگای کرماشان
کانونی دوھەم 22, 2026 13:14 Asia/Tehran
ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند؛ دوو تیمی تیرۆریستیی چەکدار لەو پارێزگایە، قۆڵبەست کراون.
لە هەڵمەتێکی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پارێزگای کرماشاندا، پەنجاو چوار کەس لە دەس و پێوەندییە سەرەکییەکانی ئاژاوەگێڕییەکان، گیراون و سەت و هەشتاو یەک چەکئامێر و دوو هەزار فیشەک لەناوبران. شیاوی ئاماژەیە دوو تیمی چوار کەسیی و تیمێکی شەش کەسییش قۆڵبەست کران کە تەقەمەنی، بۆمب، نارنجۆک و چەشنی جۆراوجۆری چەکەمەنیان ساز دەکرد هەتا لەدژ هێزە ئاسایشییەکان بەکاریان بێنن.