خەتیب زادە: ئێران، تۆڵەی خوێنی هاونیشتمانیانی بێتاوان، دەکاتەوە
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئێران، تۆڵەی خوێنە بەناحەق ڕژاوەکان دەکاتەوە.
سەعید خەتیب زادە لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، وێڕای ئاماژە بە خۆڕاگریی دەوڵەت و گەلی ئێران لە یەکێ لە دژوارترین سەردەمە مێژووییەکان، کەشی تازیەباری زاڵ بەسەر وڵاتی گەڕاندەوە بۆ کردەی دوژمنکارانەو دەستێوەردەرانەی دەرەوەیی و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ناهێڵێ خوێنی هاونیشتمانیانی بێتاوان بەفیڕۆ بچێ.
خەتیب زادە وێرای ئاماژە بە رۆڵی ڕژێمی زایۆنیستی لە تێکدانی سەقامی ناوچەکە، هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی کردەی تیرۆریستیی لەناوخۆی وڵاتی بە درێژەی شکستهێنانی ستراتژیکی ئەو رژێمە لێکدایەوەو وتی: کەسانێک کە کارنامەیەکی ڕەشیان لە تاوان و جەنایەت دژی خەڵکی ستەملێکراوی غەززەدا هەیە، ئەمڕۆکە بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە دروشمی مافی مرۆڤ، لەدووی گوشارخستنەسەر ئێرانن.
لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەدا، وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی وێڕای شەرمەزارکردنی دەستتێوەردانە دەرەکییەکان، پشتگریی لێبڕاوانەیان لە یەکپارچەیی خاک، سەقام و سەروەریی ئێران ڕاگەیاندو جەختیان کردەوە لەسەر راوەستان لەتەنیشت خەڵکی ئێراندا لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی.