عەراقچی: ئامادەبوونی ئەمریکا، دەبێتەهۆی ناسەقامی لەئاستی ناوچەدا
وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئەو ڕوانگەیە لەتێکڕای ناوچەدا هەیە کە هەڕەشەی سەربازی بە سەرنجدان بە تایبەتمەندییەکانی ئامادەبوونی ئەمریکا لە رۆژاوای ئاسیا، دەبێتەمایەی ناسەقامی لەگشت ناوچەکە.
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە شوێنهاتەکانی هەرچەشنە گرژیی و ئاڵۆزکاوییەک لە ناوچەدا لەسەر ئاشتی و سەقامی رۆژاوای ئاسیا، وشداریی دا. عەراقچی هەروەها وێڕای بەدرۆ خستنەوەی هەرچەشنە پەیوەندییەک لەگەڵ "ستیڤ ویتکاف" لەچەند رۆژی ڕابردوودا، وتی: لەلایەن ئێمەوە هیچ داوایەک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نەهاتووەتەئاراوە. وتیشی: ئەگەر دەیانەوێ دانوستان بکرێ، بێگومان دەبێ واز لە هەڕەشە، زێدەخوازی و باسکردنی پرسی نالۆژیکانە بێنن، دانوستان دەبێ لە ئاستێکی یەکسانداو بەپێی ڕێزدانانی بەرامبەر ئەنجام بگرێ. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: لەئاستی نێونەتەوەییدا، هەردەم هەڕەشەی سەربازی و دیپلۆماسی، بەشێوەی هاوکات هەبووەو هەرکام لەوانە، ڕێبازی خۆی هەیە. عەراقچی وتیشی: هەڵوێستی ئێمە ڕێک ئەوەیە کە ڕەچاوکرانی دیپلۆماسی لەڕێی هەڕەشەی سەربازییەوە، ناتوانێ بگاتە هیچ ئەنجامێک. ناوبراو هەروەها وتی: هەڵبەت چەند وڵاتێک وەک ناوبژیوان لەهەوڵدان و خەریکی ڕاوێژکردنن کە لەگەڵیاندا لەپەیوەندی داین. وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچە بەشێوەی بەردەوام، درێژەی هەیە. باڵوێزەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە لەپەیوەندیدان و منیش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ناوچە بەردەوام لەپەیوەندی دام. وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "بن فەرحان" وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، جەختی کردەوە لە بەرپرسیارەتی هاوبەش و هاوکاریی وڵاتانی ناوچە لەپێناو پاراستنی سەقام وئاسایشی ناوچەکە و لەبارەی شوێنهاتەکانی هەرچەشنە گرژییەک لەناوچەش وشدارییان دا.