ئیرەوانی: ئێران پشتیوانی ئاگربڕێکی هەمیشەیی و مسۆگربوونی مافەکانی گەلی فەلەستینە
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بەوەی کە ڕژیمی زایۆنی بەهۆی پارێزرابوونی لە سزادران بەردەوامە لە تاوانەکانیدا، ڕاشیگەیاند کە تاران پشتیوانی لە ئاگربڕێکی هەمیشەیی و مسۆگربوونی مافەکانی گەلی فەلەستین دەکات.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا لە سەر تەوەری "دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: فەلەستین"، بە ئاماژە بە بەردەوامی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە غەززە، گەمارۆی مرۆیی ئەم ناوچەیە و بۆردومانکرانی دامەزراوە مرۆڤدۆستانەکان، پێیداگرت کە ئێران داکۆکی دەکات لە کۆتاییهاتنی ئازارەکانی گەلی فەلەستین، دامەزرانی ئاگربڕێکی هەمیشەیی و مسۆگرکرانی مافەکانی گەلی فەلەستین.ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئێران پشتیوانی لە هەر دەستپێشخەرییەکی باوەڕپێکراو و جێمتمانە دەکات کە ئامانجی دەستەبەرکردنی کشانەوەی تۆکمەوتەواوی هێزی داگیرکەر لە غەززە، ئاگربڕێکی هەمیشەیی و بێ شەرت و مەرج ، دەستەبەرکرانی دەستڕاگەیشتنی بێ کێشە بە یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان و گەڕاندنەوەی مافە سروشتی و حاشاهەڵنەگرەکانی گەلی فەلەستین بێ.