شوبات 05, 2026 20:49 Asia/Tehran
  •  گوتەبێژی ئەرتەش: بێتوو دوژمن جەنگ هەڵبژێرێ، ئێمەیش ئامادەین

گوتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دەستمان دەگاتە سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. وتيشێ: ''ئەوە سەرۆکی ئەمریکایە کە دەبێ لەنێوان دانوستان و جەنگدا، یەکیان هەڵبژێرێ.''

 محەممەد ئەکرەمی نیا، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند: '' پێکانی سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەوان بۆ ئێمە کارێکی ئاسانە.'' 

ئەکرەمینیا ئاماژەی بە ئامادەیی ئەرتەش کرد بۆ بەرگریکردن لە ئەگەری هەر هێرشێک دا و گوتی، ''ئەوە سەرۆکی ئەمریکایە دەبێ لەنێوان دانوستاندن و جەنگ یەکێکیان هەڵبژێرێ.'' 

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە زاڵبوونیان بەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکادا لە ناوچەکە، خاڵی لاوازی سەربازیی ئەم وڵاتەیە، ڕاشیگەیاند: '' بێتوو دووژمن جەنگ هەڵبژێرێ، ئێمە ئامادەیی تەواومان بۆی هەیە.''

سوپای پاسدارانی ئێرانيش رایگەیاندووە کە لە سنووری ئاوەکانی کەنداوی فارسدا دەستیان بەسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگردا گرتووە و ١٥ کارمەندی بیانیشیان دەستگیر کردووە، هەروەها ڕاگەیەندراوە کە  ئەم کەشتییانە سووتەمەنیی قاچاخیان پێبووە.

 

سەرپەیڤ