دانوستانی ناڤۆكی ئێران و ئەمریكا بۆ لەناوبردنی بایكوتەكان
دانوستانی ناڕاستەوخۆی ناڤۆكی و لەناو بردنی بایكوتەكان ،لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی بە نێوبژیوانی وەزیری دەرەوەی عومان لە شاری مەسقەتی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
لە دوو خولی دانوستان لەڕۆژی هەینی تیشک خرایە سەر ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە دیپلۆماسی و تەکنیکییەکان، هاوکات جەخت لەسەر گرنگی ئەم دانوستانانە کرایەوە، بە سەرەنج بە پابەندبوونی لایەنەکان بۆ سەرکەوتن لە پێناو گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام.
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ بەدر ئەلبوسەعید وەزیری دەرەوەی عومان وێڕای ئاماژەی بە ڕێبازی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن لە دیپلۆماسی بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێران، هاوکات بە تەواوی ئامادەیی خۆی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی وڵات لە بەرامبەر هەرجۆرە زێدەخوازی ئاڵۆزی نانەوە پێزانینی خۆی بۆ میوانداری و هەوڵی خێرخوازانەی عومان لەو پێوەندییەدا دەربڕی .لەم دیدارەدا بۆچوون و پێشنیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە تەوەرەکانی دانوستان، داواکارییەکانی و ڕەچاوکردنەکانی ئێران ڕوونکرانەوە .