شوبات 08, 2026 19:41 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئێمە هۆگری دیپلۆماسین، بەڵام شەڕکەریش هەین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەم جموجۆڵە سەربازی و لەشکەرکەشیانە ئێمە ناترسێنن، وشداریشی دا: ئێمە هۆگری دیپلۆماسین، بەڵام شەڕکەریش هەین.

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەربەخۆیی و "توانای وتنی نەخێر بە زلهێزە گەورەکان"ی بە گرنگترین سەرچاوەی هێز و دەسەڵاتی ئێران زانی و وتی: ئەمە هەمان شتە کە دوژمنان لێی دەترسن، نەک بۆمبی ئەتۆم. ناوبراو جەختیشی کرد کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نییە، بەڵام دەستبەرداری مافی پیتاندن و بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکەیشی نابێت.
عەباس عەراقچی وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمان لە کەس وەرناگرێت و ناچێتە ژێر بار هیچ هێز و هەژموونییەکیش. ئەگەر ناڕوونییەک هەبێت، ئێمە وەڵام دەدەینەوە و تاکە ڕێگایشی هەر دیپلۆماسییە. دوژمنەکانمان ڕێگای تریان تاقیکردەوە، بەڵام هیچ دەسکەوتێکیان نەبوو.

عەراقچی سیاسەتی "ئاشتی لە ڕێگەی زۆرەوە"ی ئەمریکای بە نیشانەیەک زانی لە زاڵبوونی "یاسای جەنگەڵ" بە سەر جیهاندا و ڕاشیگەیاند، لە هەلومەرجێکی لەو شێوەیەدا بەهێزبوون و خۆڕاگری بۆ ئێران بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییە. وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە راشیگەیاند کە ئەزموونی گوشار، بایکۆت و هەڕەشەی سەربازی شکستی هێناوە و تەنیا ڕێکار، هەمان دیپلۆماسییە لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی ئێران بێت. ناوبراو وشداریشیدا بێتوو ئێران لە بەرامبەر زۆرەملیدا پاشەکشە بکات، زیانی زۆر زیاتر دەبێت. عەباس عەراقچی وتیشی: ئەگەر بە زمانی ڕێز قسە بکرێت، ئێرانیش بە ڕێزەوە وەڵام دەداتەوە؛ بەڵام بێتوو زمانی زۆر و زۆرداری بەکاربهێنرێت، وەڵامی ئێرانیش بەو پێیە دەبێت.

 

سەرپەیڤ