شوبات 09, 2026 18:38 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: نەتەوەی ئێران لەهەمبەر ملهوڕاندا خۆڕاگری دەكات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەركاتێک بەزمانی زۆر لەگەڵ نەتەوەی ئێران قسە بكرێت خەڵک خۆڕاگری دەکا.

عەباس عەراقچی بە ئاماژەدان بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا  وتی: ئێمە لە دانوستانەکاندا زۆر جیددین و بە دوای گەیشتن بە ئەنجام داین  ، بە مەرجێک لایەنی بەرامبەریش جددی بێت و  ئەنجام بۆ ئەوانیش گرینگ بێت .وەزیری دەرەوەی ئێران سیاسەتی ئێرانی به هاوکاری نزیک لەگەڵ دراوسێکانی زانی و وتیشی : هه موومان پێکەوه هەوڵ ئەدەین  بۆ پاراستنی  ئاشتی و سه قامگیری له ناوچه که و پێشگرتن له زیادبوونی گرژی و ململانێ. عەراقچی بە ئاماژەدان بە پێشهاتە گرنگ و جێی سەرنجەکانی ئێران و ناوچەکە و جیهان لە ساڵی ڕابردووەوە وتی: لەم ماوەیەدا شایەتی  شەڕی دوانزە ڕۆژە و پێشهاتەکانی نیویۆرک و چوونی وڵاتانی ئورووپایی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و پاشان  ئاژاوە گێڕییەكانی  ئەم دواییە بووین کە دەبێ بە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ناوی ببەین.

 

سەرپەیڤ