ڕێپێوانی یۆموڵڵای 22 ڕێبەندان بە ئامادە بوونی دەیان ملوێنی خەڵك لە تاران و سەرانسەری وڵات بەڕێوەچوو
دەیان ملوێن ئێرانی ئەمڕۆ بە پێی نەریتی 47 ساڵی ڕابردوو هاتنە سەر شەقامەكان و ساڵڕۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیان بەرز ڕاگرت .
خەڵكی ئێران یەكدەنگ و لە چوارچێوەی دروشمگەلێك جەنایەتەكانی چەن دە ساڵەی ئەمریكا دژی نەتەوە و حكومەتی ئێران و هەروەها جەنایەتەكانی ڕژێمی زایۆنیان ئیدانە كرد .
ئامادە بوونی دەیان ملوێنی خەڵكی سەرانسەری ئێران لە چلو حەوتەمین ساڵی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمساڵ پڕ شكۆتر لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە چوو بۆ ئەوەی كە لە مانگی ژانویەی ڕابردوودا پیلانی زایونی ئەمریكی بە مەبەستی ئوپڕاسیونی ترۆریستی مەیدانی مێدیایی دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە لایەن نەتەوەی ئێران و بە ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی پووچەڵ كرایەوە و خەڵكی ئێران بە بانگهێشتی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاتنە ناو شەقامەكان تا پشتیوانی و لاگری خۆیان لە كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕق و نەفرەتی خۆیشیان لە دوژمنان پیشانی جیهان بدەن .
وتاردەری تایبەتی ڕێ و ڕەسمی 22 ڕێبەندانی تاران مەسعوودی پزشكیان سەرۆك كوماری ئێران بوو كە وتی : هەموو جیهان دەبێ ببینێ كە ئەمڕۆ خەڵكی ئێران بۆ بەرز ڕاگرتنی شۆڕشی خۆیان و پەیڕەوی لە ڕێبەری شۆڕش و بەرگری لە بایخەكان و سەرزەوینی پڕ شانازی خۆِیان لە ڕیزی ملوێنی لە سەرانسەری وڵات هاتوونەتە ناو گۆڕەپانەوە .
سەروك كوماری ئێران جەختی كرد : لەیەكەمین ڕۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە وە دوژمنان باسی هۆزایەتی ، نەتەوەكان لایەنەكان و كودەتاكان و هەربەڵا و كارەساتێك كە دەیانتوانی بەسەر ئێراندا بهێنن بۆ ڕێگری لە گەشەی شۆڕش لەو وڵاتەدا كردوویانە .
ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی هەوڵیان دا ئەمە ڕووبدات و شۆڕش لاواز بێت . ئەوان بۆ ماوەی هەشت ساڵ پشتیوانی شەڕی سەپێنراویان کرد بۆ دابەشبوون و داگیرکردن و ناچارکردنی ئێران بۆ شکست. پزشكیان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێمە پەیوەندی دۆستانە و برایانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دادەمەزرێنین، ڕایگەیاند: ئەمە فەرمانی ڕێبەری شۆڕشە. لەو ڕۆژانەی وا دوژمن هەوڵی دەدا پیلان لە دژی ئێمە بگێڕێت یان دەستدرێژی بکاتە سەرمان، هەر ئەم وڵاتە ئیسلامییە دراوسێیانە بوون کە یەک لە دوای یەک پەیوەندییان پێوە کردین و هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند.
سەرۆك كۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی كە ئێمە بە پێی هەڵوێستی مەقامی مەزنی ڕێبەری ڕێگای دیپلوماسیمان گرتە بەر وتیشی : ئێمە بە دوای چەكی ناڤۆكییەوە نین بە ڵام ئەو دیوارە بەرزەی بێ متمانەیی كە ئەمریكا و ئورروپا سازیان كردووە ڕێگا نادات دانوستانەكان بگەنە ئەنجام ئێران تەسلیمی پاوانخوازی و مڵهوڕییەكان نابێت و لە هەمبەر نادادگەری و دەسدرێژكاریی پاشەكشە ناكات پزشكیان جەختی كرد : ئێمە بە هەموو تواناوە بۆ ئاشتی و ئاسایش لە ناوچە لە گەڵ وڵاتانی ناوچەكە گفتگۆ دەكەین كێشەكانی ناوچە لە لایەن وڵاتانی ناوچەوە چارەسەر دەكرێت نەك بە دەس بیانییەكان كە لە دوورەوە دێن .