شوبات 12, 2026 21:37 Asia/Tehran
  • پەیامی تەلەفزیۆنیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەبۆنەی بەشداری بەشکۆی خەڵک لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەنداندا

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا، کۆبوونەوەی گەورە و ملیۆنی خەڵك لە ڕۆژی 22 ڕێبەندانیان بە جێگای شانازی و زیادبوونی دەسەڵات و کەرامەتی کۆماری ئیسلامی و بە هۆکاری نائومێدی بۆ دوژمنان لە تەسلیمبوونی نەتەوەی ئێران ناو بردو سوپاسی هەموو بەشداربووانی ئەم هەنگاوە مەزنەی کرد و هەمووانی بانگێشت كرد بۆ پاراستنی یەکێتی پڕبایخی نەتەوەیی.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم پەیامەدا ڕوولە نەتەوەی ئازیزی ئێران فەرموویان: لە ڕۆژی بیست و دووی ڕێبەندان ی  ئەمساڵدا کارێکی گەورەتان کرد؛ ئێرانتان سەربەرز  کرد، وەک هەمیشە بە پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیتان زیاد کرد و ئەو دوژمنانەی کە هەوڵی تەسلیم کردنی نەتەوەی ئێرانیان دەدا  نائومێد بوون.

 ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی  پاداشی ئەم  كارە گەورەیان بە  كەرامەت و دەسەڵاتی زۆرتر و سەربەخۆیی تۆكمەتری ئێران  لەقەڵەم دا و  فەرمووشیان : با هەموومان هەوڵ بدەین ئەم پەیوەندی و یەکگرتوویی نیشتمانیە بپارێزین کە زۆر بەنرخە. بەڕێزیان  بە ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی نەتەوە  لە شەقامەکاندا  و دووپات كردنەوەی  یەک وتە و دروشم ، شوناس و کەسایەتی خۆیان بە دوژمنان پیشان دا و  فەرموویان سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو نەتەوەی ئێران و هەموو بەشدار بووانی ئەو كۆبوونە گەورە و ملوێنیە لە سەرانسەری وڵات  د ەكەم .

.

سەرپەیڤ